17/11/2020 603 جار خوێنراوەتەوە

چەند زانیارییەک لەسەر ڤاکسینەکەی کۆمپانیای "مۆدێرنا"ی ئەمریکا

 

چەند زانیارییەک لەسەر ڤاکسینەکەی کۆمپانیای "مۆدێرنا"ی ئەمریکا

ڤاکسینەکە لەسەر ( ۳۰٫۰۰۰) خۆبەخش تاقیکراوەتەوە و بەڕێژەی ٪۹٥ کاریگەری هەبووە [کە ئەمە ڕێژەیەکی بەرزە].

بە دوو جار لەخۆ دەدرێت، کە لەنێوان وەرگرتنی یەکەم بڕ بۆ دووەم بڕ پێویستە (۲۸) ڕۆژ لەنێوانیاندا هەبێت.

لەپاش وەرگرتنی ڤاکسینەکە، کاردانەوە لاوەکییەکانی لەسەر تەندروستی وەرگرەکان سەخت، بەڵام کورت خایەن بوون، کە بەم شێوە بوون: لە ٪۲٫۷ سووربونەوەی پێستیان هەبووە لەشوێنی لێدانی پێکوتەکە، لە ٪۹٫۷ تووشی شەکەتی بوون، لە ٪۹ ماسولکە ئێشەی بەهێزیان هەبووە و لە ٪٥ ئازاری جومگەیان بۆ دروست بووە.

کۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاندووە لەچەند هەفتەی داهاتوودا داواکاری پێشکەش بە ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان (FDA) دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنان.

ڤاکسینەکە توانای هەیە لەپلەی گەرمی (۲ بۆ ۸) سیلیزی بۆ ماوەی ۳۰ ڕۆژ بمێنێتەوە، ئەگەر لەپلەی گەرمی (۲۰-)یشدا هەڵبگیرێت، دەتوانێت تا ٦ مانگ بمێنێتەوە.
نرخی ڤاکسینەکە بۆ هەردوو بڕەکە بەنزیکەیی لەنیوان ٦۰ بۆ ۷۰ هەزار دیناری عێراقی دەخەمڵێندرێت.

کۆمپانیای مۆدێرنا بەنیازە لەسەرەتادا ٥۰۰ ملیۆن پێکوتە بخاتە بازاڕەوە و تا کۆتایی ساڵی داهاتووش، ملیارێک دروست بکات.

د.یاداشت ساڵح

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

سەرەتا