17/11/2020
1386 جار خوێنراوەتەوە
كۆترێكی مێینه به بڕی ملیۆنێك و 900 هه‌زار دۆلار فرۆشرا
كۆترێكی مێینه له زیادكردنێكی ئاشكرادا و به بڕی یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار یۆرۆ، كه ده‌كاته ملیۆنێك و 900 هه‌زار دۆلار، فرۆشرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا له‌وباره‌وه، خانه‌ی (پیگۆن پارادی) ئه‌لیكترۆنی كه به (پیپا) ناسراوه، ئاشكرای كرد "كۆتكره‌كه نامه‌به‌ره، له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی چینیه‌وه كڕدراوه و به‌رهه‌می یه‌كێك له كێڵگه به‌ناوبانگه‌كانی ناوچه‌ی (ئه‌نتۆیرپ)ی باكووری به‌لجیكایه".
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆتره‌كه ناوی (نیو كیم)ـه، ته‌مه‌نی دوو ساڵه و له‌ڕووی نرخه‌وه به‌سه‌ر كۆترێكی دیكه‌ی نێره‌ی ناوچه‌ی (فلانده‌ر)ی هه‌مان وڵات كه ساڵی ڕابردوو به ملیۆنێك و 481 هه‌زار دۆلار به هه‌مان هاووڵاتی چینی فرۆشرا، پێش كه‌وت.
لای خۆیه‌وه، (نیكۆڵاس گیسلبریچ) دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی (پیپا) ڕایگه‌یاند: ئه‌و نرخه‌ی كۆتری (نیو كیم)ی پێ فرۆشراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی نرخێكی پێوانه‌ییه و نه‌بیستراوه كۆترێك به‌و نرخه فرۆشرابێت.
ئه‌مه‌و تائێستا شوناسی كڕیاری كۆتره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌وترێت به‌وپێیه‌ی ساڵی ڕابردوو كۆتره نێرینه‌كه‌ی كڕیوه، به مه‌به‌ستی زاوزێ ئه‌مساڵیش مێینه‌یه‌كی بۆ كڕیوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە