12/11/2020
1496 جار خوێنراوەتەوە
دواى ٢٨ ساڵ دەنگى بانگ لە شارى شووشە لە قەرەباغ بەرزبووەوە
پهیام
بۆ يەكەمجار لە دواى ٢٨ ساڵ دەنگى بانگ لە شارى شووشە-ى ناوچەى قەرەباغ لە دواى رزگاركردنى لە دهستی ئەرمينيا لەلايەن سوپاى ئازەربايجانەوە بەرزكرايەوە.
لەو گرتە ڤيديۆيانەى كە لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكاندا بڵاوكراوەتەوە، سەربازێكى ئازەرى لەسەر منارەى مزگەوتى دێرينى يوكارى گەوهەر ئاغا لە شارى شووشە بانگ دەدات.
شارى شووشە جگە لەوەى سمبولى مێژوو و كولتوورییه و پێگهیهكی جوگرافى زۆر گرنگە لە ناوچەكەدا، خاوەن پێگەيەكى ستراتيجييە لەبەر ئەوەى دەكەوێتە سەر رێگاى شارى هانكەندى كە گەورەترين شارى قەرەباغە و ٨ى ئايارى ساڵى ١٩٩٢وە لە لايەن هێزەكانى ئەرمينياوە داگيركراوە.
پێشتر سەركۆمارى ئازەربايجان، ئيلهام عەلیيێڤ رۆژى ٨ى تشرينى دووەم ئازادكردنى شارى شووشە-ى راگەياندبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە