30/07/2019 3628 جار خوێنراوەتەوە

لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی منداڵان بکە

په‌یام

لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆری منداڵان بکە بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
نەخۆشیەکی بڵاوە تووشی گورچیلەکان دەبێت لە منداڵان و گەوران، کە دەبێتە ھۆی زیاد دەرھاویشتنی پرۆتین لە میز و کەم بوونی ڕێژەی پرۆتین لە خوێندا. 
لە حاڵەتی ئاساییدا ڕێژەی پرۆتین لە میز زۆر کەمە و لە کاتی پشکنینی میزدا دەرناکەوێت.

منداڵی تووشبوو بەم نەخۆشیە ئەو نیشانانەی لێدەردەکەوێت:
١. پەلمان و ئاوسانی چەند بەشێکی لەش بەھۆی کۆبوونەوەی ئاوی زیاد لە لەشیدا وەک دەوری چاوەکان و پەلی خوارەوە و ئەندامی زاوزێ.
٢. تەنگەنەفەسی بەھۆی کۆبوونەوەی ئاو لە دەوری سییەکان و دڵ.
٣. کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت لەوانەیە ببێتە ھۆی گەشکە لە منداڵی تووشبوو.
٤. زیاد دەردانی چەوری و کۆلیسترۆڵ لە جگەر بەھۆی کەمبوونی پرۆتین لە خوێندا.
٥. تووشبوون بە ھەوکردنی گورچیلەکان.
٦. سستی لە گەشەی منداڵەکە.
٧. پەککەوتنی گورچیلەکان بەڵام بە دەگمەن ئەم حاڵەتە ڕوودەدات.
بۆیە لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆری منداڵان بکە بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

دكتۆر مه‌حمود محه‌مه‌د سادق
پزیشکی پسپۆری منداڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

  • 12/11/2025

    بەهۆی باران نەبارین و وشكەسەرما پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاو بووەتەوە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

سەرەتا