09/11/2020 1475 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی ئه‌مڕۆ زۆرێك له‌ كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كان له‌كاركه‌وت؟

په‌یام

كۆنترۆڵی سەیارە بریتییە لە دەزگای نێرەر و وەرگر كە لەسەر لەرەیەكی دیاریكراو بە هۆی شەپۆلی كارۆموگانتسیەوە چەند كودێكی دیاریكراو لە دەزگای نێرەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەزگای وەرگر و كودەكان دەكاتەوە.

هەر كاتێك سەرچاوەیەكی لەرەركەری تر كە توانای دەرچونی بەهێزتربێت لە توانای ئەو نێرەرەی كودەكان دەنێرێت بۆ دەزگای وەرگر ئەوا دەبێت هۆی ئەوەی كەوا دەزگای وەرگر ئەو شەپۆلە نێرەرەی كە هەڵگری كودەكانە نەتوانێت بە شێوەیەكی ڕێك و پێك وەربگرێت و نەتوانێت كودەكان بكاتەوە.

ئەمەش پێی دەوترێت تەشویش واتە هەر دەزگایەك لەسەر لەرەیەكی دیاریكراو ئیش بكات دەتوانرێت سەرچاوەیەكی تەشویشی بۆ دروست بكرێت بەدانانی سەرچاوەیەكی تر لەسەر هەمان لەرە ئیش بكات.

زۆربەی كۆنترۆڵی سەیارەی ئەمریكی لەسەر فریكوێنسی 313MHz كاردەكەن و سەیارەی تریش بەشێوەیەكی گشتی فریكوێنسی 433MHz بەكارئەهێنن.

بە پێی لێكدانەوەی زانستی ئەو كێشەی ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی لەرەر هەبووە لەسەر هەمان لەرەی كۆنترۆڵی سەیارەكان كە توانای دەرچونی زۆر بەهێز بووە و بووەتە هۆی ئەوەی كە لە هەندێك شوێن لەكار بكەون.

ئاماده‌كردنی: ره‌فیق عه‌لی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28/08/2026

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا