08/11/2020
2656 جار خوێنراوەتەوە
مهحمود سهنگاوی: سەرانە و سوڵحكردن بۆ پاره، لە ئەدەبی خۆم و کوڕەکانمەوە دووره
پهیام
مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان له روونكردنهوهیهكدا دهڵێت "لهماوهی رابردوودا لهلایهن كهسانی ههل پهرستهوه چەندین کاری دزێو بهناوی خۆم و كوڕهكانمهوه بهانبهر به خهڵكی كراوه".
دهشڵێت "كاری سەرانەو سوڵحكردن بۆ پاره، لە ئەدەب و پهروهردهی خۆم و کوڕەکانمەوە دووره، هەر بۆیە داواکارم لە هاونیشتیمانیانی ئازیز بەئاگا بن و لە ئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی نایاسایی بەرامبەریان لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە".
ئهمهش دهقی روونكردنهوهكهی مهحمود سهنگاوییه:-
کۆمەڵانی خڵکی بەشەرەفی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیایەکان
هاونیشتیمانیانی ئازیز، لە ھەموو کۆمەڵگایەکدا کەسانی دزێو و داواکراو لە یاسا بوونیان هەیە و کۆمەڵگای ئێمەش بە دوور نییە لەم جۆرە کەسانە، بۆمان ڕوون بۆتەوە کە لە ماوەیی ڕابردوودا دەستێکی نادیار و چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە هەم داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە (کاروان و گەرمیان) بەرامبەر خەڵکی ئەنجامداوە، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانینن کە بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی ڕابگەینین کە کاری سەرانە و سوڵحکردن بۆ پارە دوورن لە ئەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە هەر بۆیە داواکارم لە هاونیشتیمانیانی ئازیز بەئاگا بن و لە ئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی نایاسایی بەرامبەریان لایەنی پەیوەندی دار ئاگادار بکەنەوە بۆ ئیجرائاتی یاسایی و لە ئەگەری بەکارهێنانی ناوی ئێمەدا بۆ هەر جۆرێک لەو کارانە کە مەبەست لێی ناشرینکردن و ناوزڕاندنمانە پەیوەندی بکەن نوسینگەکەمەوە بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧٠١٥٢٣٥٨٨).
مەحمود سەنگاوی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
٢٠٢٠/١١/٨
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە