08/11/2020 1298 جار خوێنراوەتەوە

جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کامالا هارێس کێیە؟

په‌یام

لەگەڵ سەرکەوتنی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سێی تشرینی یەکەمدا و هەڵبژاردنی وەک ٤٦هەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە، چاوەکان خراونەتە سەر جێگرەکەی سیناتۆر کامالا هاریس.

هاریس-ی تەمەن ٥٦ ساڵان وەک یەکەم ژنی رەش پێستی بەرەگەز هیند و کاریبی ناوی چووە مێژووەوە کە لە مێژووی ئەمریکادا بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە.

هاریس ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ئۆکلاند لە دایکێک کە لە هیندستانەوە چووەتە ئەمریکا بەمەبەستی خوێندنی بایۆلۆجی و باوکێکی رەش پێست کە پرۆفیسۆری ئابوورییە و لە جامایکاوە چووەتە ئەمریکا بۆ خوێندن لە دایکبووە، هاریس یاسای خوێندووە و ساڵانێکە زۆر لە سان فرانسیسکۆ داواکاری گشتیی بووە.

هاریس لە ساڵی ٢٠١٠دا یەکەم هەنگاوی بۆ سیاسەت هەڵنا و، بووە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کالیفۆڕنیا، بەوەیش بووە یەکەم رەش پێست و یەکەم ئافرەت لە مێژووی ئەو ویلایەتەدا ئەو پۆستە وەرگرێت. هاریس لە ساڵی ٢٠١٤دا و لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ویلایەتەکەدا دووبارە هەڵبژێردرایەوە و، دوای چوار ساڵ لە ساڵی ٢٠١٦دا لە میانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لەسەر بازنەی کالیفۆڕنیا چووە کۆنگرێس و بووە یەکەم سیناتۆری بەرەگەز ئاسیای باشوور و دووەم سیناتۆری رەش پێست.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠دا، هاریس بووە پاڵێوراوی کاندید پارتی دیموکراتەکان و لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا شکستیهێنا، بەلام دوای ئەوەی جۆ بایدن بووە کاندیدی پارتی دیموکراتەکان لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا هاریس-ی وەک جێگری سەرۆک دیاری کرد.
دوای چوونی بۆ کۆنگرێس، هاریس یەکەم جار ناوی بەو کاردانەوەیە بیسترا کە نیشانیدا بەرامبەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەو بڕیارەی لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵات لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا واژووی کرد، کە گەشتی لە حەوت وڵاتی موسوڵمانەوە بۆ ئەمریکا قەدەغەکرد.

هاریس لە ٢٠١٧دا درێژەی دا بە هەڵوێستی لێکۆڵینەوە لەبارەی کابینە و دامەزراندنە باڵاکانی ترەمپ و، لە ٢٠١٨دا وەک ئەندامی لیژنەی دادوەری ئەنجوومەنی پیران هەڵبژێردرا و، رۆڵی چالاکی هەبوو لە لێکۆڵینەوەی ئەنجوومەنی پیراندا سەبارەت بە دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ٢٠١٦دا.

هەروەها هاریس لە پاڵ ئەندامێتی لە لیژنەی دادوەری، لە هەریەک لە لیژنەی ئاسایشی ناوخۆی ئەنجوومەنی پیران و کاروباری دەوڵەت، لیژنەی هەواڵگریی و لیژنەی بوودجەدا کاری دەکرد.

هاریس کە باوەژنی دوو منداڵە، دوای ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکای وەرگرت، چاوەڕوان دەکرێت کاری کاریگەر بکات لەسەر مافەکانی مەدەنی و نادادپەروەری رەگەزپەرستیی.

لە لایەکی دیکەوە، لە کاتێکدا مشتومڕی زۆر هەیە لەبارەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ٢٠٢٠، جۆ بایدن-ی تەمەن ٧٨ ساڵان کە بەتەمەنترین سەرۆکی مێژووی ئەمریکایە، ئەگەر بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی کاندید نەکرێتەوە، ئەوا لە ئێستاوە ناوی هاریس بەهێزترین کاندیدە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ٢٠٢٤ی ئەمریکا.

هاریس، وەک جێگری ٤٦ ـەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا لە رێوڕەسمی وەرگرتنی دەسەڵاتدا سوێندی یاسایی دەخوات و، دەست بەکار دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • پێش 3 هەفتە

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • 07/02/2026

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

  • 02/02/2026

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • 24/01/2026

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 23/01/2026

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • 16/01/2026

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

  • 12/01/2026

    ئوستورالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ منداڵان قەدەغەكردووە و چەند وڵاتێکى دیکەش تاوتوێى دەکەن

سەرەتا