08/11/2020 1016 جار خوێنراوەتەوە

چین یەکەم مانگی دەستکردی تاقیکردنەوەی 6G ی رەوانەی خولگە زەوی کرد

په‌یام

چین یەکەم مانگی دەستکردی 6Gی بەمەبەستی تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجی رەوانەی خولگە زەوی کرد.

بی بی سی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە مانگی دەستکردی 6G، لە ناوەندی هەڵدانی مانگی دەستکردنی تایوانەوە لە ناوچەی شانشی لەرێگەی مووشەکی رێپوانی درێژ-٦ەوە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کراوە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لەگەڵ 6Gدا، ١٢ مانگی دەستکردنی دیکە رەوانەی خولگەی زەوی کراون.

هەروەها ئاماژە بەوە کرا پەیوەندی نەوەی شەشەم کە تەکنەلۆجیای خێرای باڵایە و یەکێک دەبێت لە هێزە سەرەکییەکان بە مانگی دەستکردنی 6G تاقیدەکرێتەوە کە رەوانەی خولگەی زەوی کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئاسیا تایمز لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کردووە کە 6G بە توانایەکی کەمتر و لە مەودایەکی دووردا بە بێ پچڕان پەیوەندی دروست دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ١٠٠ هێندە لە 5G خێراتر بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • پێش 3 هەفتە

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • 23/11/2025

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • 19/11/2025

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

  • 14/09/2025

    له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به‌ كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك

سەرەتا