07/11/2020
693 جار خوێنراوەتەوە
نالی هه‌میشه له لووتكه‌دایه
سه‌ڵاح سالار
سـه‌یرێكی خـۆش لـه چیمه‌نی نـاو خـانـه‌قـا بـكه
ئـایـا ڕه‌بـیعی ئاهـووه، یا چـایری سـتوور؟
(نالی) مه‌زن
ئه‌مه به‌یتێكه له چامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی نالی كه له غوربه‌ته‌وه بۆ سلێمانی نووسیوه. له‌م به‌یته‌دا زۆر ورد و جوان دایڕشتووه، باشتر وایه سه‌ره‌تا مانای دوو وشه‌ی (چایر) و (ستوور) بزانین ئینجا بچین بۆ لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كه.
مامۆستای گه‌وره، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس له لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كه‌دا بۆ ئه‌م دوو وشه‌یه ده‌ڵێت:
ـ چایر: به‌هاربه‌ند.
ـ ستوور: چوارپێ، وڵاخی به‌رزه.
له هه‌ردوو فه‌رهه‌نگی (خاڵ) و (هه‌نبانه بۆرینه)دا وشه‌ی چایه‌ر هاتووه كه مانای له‌وه‌ڕ و له‌وه‌ڕگه‌یه. واتا نزیكن له‌یه‌كه‌وه.
نالی ده‌ڵێت: سه‌یرێكی چیمه‌نی خانه‌قای مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی بكه، بزانه ئێستا باخچه‌كه‌ی چیمه‌نه و (ئاهو) ئاسكی تێدایه، یان چیمه‌نی جوانی نه‌ماوه و بووه‌ته گژوگیای و له بری ئاسك وڵاخی چوارپێ (ئه‌سپ و ماین و ئێستر)ی تێدایه.
ڕه‌بیع: به‌هار.
ـ ئاهوو: ئاسك.
ئه‌مه به‌لاغه‌تی به‌رزی نالییه، واتا ئایا ئه‌و خانه‌قا جوان و ناوازه‌یه كه شوینی خه‌ڵكی خوێنده‌وار و زانستپه‌روه‌ر و ئه‌ده‌یبانی ناسك و جوانه، یان پڕ بووه له خه‌ڵكی گه‌وج و نه‌زان و ملهووڕ، كه مه‌به‌ستی توركه داگیركه‌ره‌كانه.
دروود بۆ گیانی شاعیری مه‌زن نالی و مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و هه‌ژاری موكریانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە