29/07/2019
442 جار خوێنراوەتەوە
سۆنی ئامێرێكی بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش دروستكرد
په‌یام
كۆمپانیایی سۆنی ئاشكرای كرد ئامێرێكیان بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش
دروستكردووه و كێشی ئه‌و ئامێره به‌قه‌د كێشی مۆبایلێكه و مرۆڤ ده‌توانێت له
ژێرجله‌وه جێگیری بكات.
ئامێره‌كه‌ی كۆمپانیای سۆنی ناوی "ریۆن پاكێته" و به
ڕێگه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كرێت و شێوازه‌كه‌شی هه‌روه‌ك مۆبایله و
ده‌توانێت پله‌ی گه‌رمی له‌ش بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی كه كه‌سه‌كه خۆی ده‌یه‌وێت،
هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئامێره له‌ڕێگه‌ی باخه‌ڵێكی بچوك له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی
پشتی كه‌سه‌كه‌وه ده‌بێت.
كۆمپانیای سۆنی ئاشكرای كردووه، له تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره‌دا
توانیویه‌تی هه‌شت پله گۆڕانكاری له گه‌رمای له‌ش بكات، هه‌روه‌ها قۆناغی سه‌ره‌تای
فرۆشتنی ئامێره‌كه‌ش له یابانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و نرخی ئه‌و ئامێره‌ش له له‌نێوان
117 بۆ 175 دۆلار ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە