پێش 2 هەفتە 335 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: کۆمەڵێک چەتە لە باشماغ بە زەبرى هێز، هێلکەى قاچاغیان هێنایە ناو هەرێم، ئەمە شەرمەزراریە بۆ حکومەت


په‌یام ـ حه‌كیم حه‌مه‌د


عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌ گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (ئه‌مڕۆ)ی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، كه‌ رۆژنامه‌نووس (حه‌كیم حه‌مه‌د) له‌ گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه‌، باس له‌ زۆر دۆسیه‌ی گرنگ ده‌كات.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح باسى گێڕانەوەى موڵکى گشتى و ماڵەکەى سەرۆکى هەرێم دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت:"نێچیرڤان بارزانى دەڵێت خانوەکەم لە مام جەلال کڕیوە".

پێشكه‌شكاره‌كه‌ی په‌یام له‌ سه‌رۆكیفراكسیۆنی گۆڕان ده‌پرسێت: راتان لەسەر تۆمارکردنى سکاڵا لە دادگاى فیدرالى لەسەر مووچە چییە؟ ناوبراو ده‌ڵێت:"پشتگیرى هەرهەوڵێک دەکەم، بەڵام نابێ ئەو فشارە لەلایەن شوڤێنیەکان بەکار بێت".

میوانه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی په‌یام، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "کۆمەڵێک چەتە لە باشماغ بە زەبرى هێز، هێلکەى قاچاغیان هێنایە ناو هەرێم، ئەمە شەرمەزراریە بۆ حکومەت".

هه‌روه‌ها ناوبراو باسى بەفیرۆدانى پارە لە کڕینى پیداویستییەکانى شوقەکانى پەرلەمان دەکات و ده‌ڵێت:" تەمەننا دەکەم هەموو وەزیرێک ٧ ملیۆن منحەکەى وەربگرێت، بەڵام رێگرى لە گەندەڵى چەندین ملیۆن دۆلار بکات"،

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبراو ده‌ڵێت:"کورتکردنەوەى گەندەڵیەکانى حکومەت، لە ٣ دەفتەر دۆلار گەورەترین خزمەتە بە گەندەڵکاران"

له‌ كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات:" داهاتى مانگانەى نەوت لە ٦٠٠ ملیار دینار زیاترە بۆچى نیوەى دیتە وەزارەتى دارایى؟ داهاتى نەوت لە بانکى کوردستانەوە، گوازراوەتەوە بۆ ئارتى بانک ئەویش بانکێکى ئەهلییە".
هه‌روه‌ك ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"مانگانە ٣٥٠ ملیار دینار لە داهاتى نەوت دەهێنرێتە وەزارەتى دارایى".

 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، له‌ گه‌ڵ دایك و باوكی

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌ گه‌ڵ سۆران عومه‌ر

 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌ گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، له‌ گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    عه‌مید سەرحەد قادر: فوئاد حسێن وەفدی ریفراندۆم بوو ئێستاش جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراقە

  • پێش 1 هەفتە

    رابون مه‌عروف: مەقەڕەکانی پارتی و یەکێتی بە هەموو حزبەکانی ئەوروپا بەخێو ناکرێن

  • پێش 2 هەفتە

    ‎ سۆران حه‌مه‌ره‌ش: من بەم پێنجسەد ساڵەی دوایی دەڵێم سەردەمی ڕەشی کورد

  • پێش 2 هەفتە

    وته‌بێژی كۆمه‌ڵ: پرۆژەو دەستپێشخەریمان بۆ رێکخستن و بەهێزکردنى پێگەى ئۆپۆزسیۆن هەیە

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: ئەوەندەی بیرم بێ ئەگەر خوا لێم نەگرێت نوێژم نەڕۆیشتووە

  • پێش 2 هەفتە

    عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: کۆمەڵێک چەتە لە باشماغ بە زەبرى هێز، هێلکەى قاچاغیان هێنایە ناو هەرێم، ئەمە شەرمەزراریە بۆ حکومەت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌رهاد شاكه‌لی: لەم ساڵانەی کۆتاییشدا (شێرکۆ) دانی بەوەدا دەناو دەیگوت (گرووپی کفری) پێش ئێمە بوون

  • پێش 3 هەفتە

    رێبین هەردی: دیموكراسی كۆمه‌ڵێك ناوه‌ڕۆكه‌ كه‌ هیچیان له‌ كوردستاندا بوونی نییه‌

سەرەتا