31/10/2020
503 جار خوێنراوەتەوە
ده‌زگای به‌خشین موچه‌ی مانگی 10ی به‌سه‌ر زیاترله 715 منداڵی بێباوك دابه‌شكرد
په‌یام
له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانیاندا ده‌زگای خێرخوازی به‌خشین به هاوكاری خێرخوازان موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵی دابه‌شكرد.
موسعه‌ب خۆشناو سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه رایگه‌یاند موچه‌ی مانگی 10 به‌سه‌ر زیاتر له 715 منداڵی بێباوك دا دابه‌شكراوه كه بڕی 80 ملیۆن دینار بووه.
ناوبراو وتیشی له رێگه‌ی خێرخوازانه‌وه گۆشت و شیرینی و جلوبه‌رگ بۆ بێباوكان دابین كراوه و له نوسینگه‌ی هه‌ولێریش 222 بێباوك به بری 32 ملیۆن دینار هاوكاری و كه‌فاله‌ت كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە