31/10/2020 323 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ به‌ وته‌یه‌ك به‌شداریی له‌ كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان كرد

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ ئۆنلاین‌‌ له‌ كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان به‌شداریی كرد كه‌ له‌ شاری ئامه‌دی‌ باكوری كوردستان سازكرابوو.

له‌ وته‌یه‌كدا مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ سه‌ر دوو پرس قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و وڵات‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی عه‌ره‌ب كه‌ پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ دانیان به‌ قه‌واره‌ی زایۆنیی، ترسنۆك‌و دۆڕاون ده‌بوایه‌ له‌ بری ئه‌مه‌ به‌رگرییان له‌ براو خوشكانیان له‌ فه‌ڵه‌ستین بكردایه‌و خاكی زه‌وتكراویان سه‌ندبایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ مسوڵمانان له‌ هه‌رشوێنێك بن هه‌ڵوێستی ئیسلامییانه‌ی خۆیان له‌ مه‌ڕ بێڕێزییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بنوێنن‌و به‌رگریی لێبكه‌ن‌و به‌ ئاشكرا ئیدانه‌و مه‌حكوومی بكه‌ن.

ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی ڕاست‌ و دروست له‌ مه‌ڕ په‌تای كۆڕۆنا" باسی له‌ پێنج خاڵی سه‌ره‌كی كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئیسلامی له‌و باره‌وه‌ ڕوونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، كه‌ پێویسته‌ مسوڵمان به‌ هاوسه‌نگی سه‌یری مه‌سه‌له‌كان بكات‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه‌ی بۆ بكات‌و ده‌عوه‌و بانگه‌واز له‌بوونی ئه‌و په‌تایه‌دا به‌لێزانیی ‌و ورییاییه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌یام ده‌كات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان: ڕۆڵی کەناڵی ئاسمانی پەیام لە گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەرز دەنرخێنین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەزگای (نوری حیکمە) پیرۆزبایی لە (کەناڵی ئاسمانی پەیام) دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشحانه‌ی به‌خشین: پەیام هاوکار و هۆکاری سەرخستنی بەخشین و دەزگای خێرخوازی بەخشین بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناوەندی زانایان و بانگەوازی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كه‌ناڵی په‌یام ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ یادی 12 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كارمه‌ندانی كه‌ناڵی په‌یام ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رێكخراوی خوشكان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كه‌ناڵی په‌یام ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ دووساڵی ڕابردوودا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌رگری له‌ ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك كردووه‌

سەرەتا