31/10/2020 329 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری بایرن میونخ پەیامێکی گرنگ ئاراستەی داڤید ئالابا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ پەیامێک ئاڕاستەی داڤید ئالابای بەرگریکاری یانەکەی دەکات و ئومێدی بەرگریکارە نەمساییەکە هەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یانە باڤارییەکە نوێ بکاتەوە.

 

 گرێبەستی داڤید ئالابا هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و لە ئێستاوە یانەکانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس و لیڤەرپووڵ و بەرشەلۆنە  وڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا فلیکی ڕاهێنەر دەڵێت: پێش ئەوەی ئالابا بڕیاری کۆتایی بدات پێویست دەکات دووجار بیر بکاتەوە و دواتر بڕیاری یەکلایکەرەوە بدات، بە دڵنیاییەوە پێویستە لەسەر ئێمەش ڕێز لەو بڕیارەی یاریزانەکە بگرین.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی یانە باڤارییەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا ترسی لەوە نییە لە مێرکاتۆی زستانەدا ئالابا یانەکەیان جێبهێڵێت، بەڵکو ئومێدی بەوە هەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان نوێ بکاتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی یاریزانەکە بە بارودۆخی ئێستای یانەکەی ئاشنایە.

لە کۆتایشدا فلیک ئەوەی ڕاگەیاند، ئالابا یەکێکە لەو یاریزانانەی دەیانەوێت پارێزگاری لێ بکەن و  وتیشی: ئالابا هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرز نیشان دەدات و سەرنجێکی زۆری لەسەر کارەکانێتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

سەرەتا