30/10/2020 1772 جار خوێنراوەتەوە

گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی ئه‌فریقا و سێیه‌م گه‌وره‌ترینی جیهان له‌ جه‌زائیر كرایه‌وه‌

په‌یام

مزگەوتی گەورەی جەزائیر كە لەسەر ئاستی جیهان بە سێیەم گەورەترین مزگەوت دادەنرێت و لەسەر ڕووبەری 27 هێكتار دروست كراوە، كرایەوە.

شەوی ڕابردوو و لە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر)، هۆڵی نوێژی مزگەوتی گەورەی جەزائیر كە مزگەوتی جەزائیریشی پێ دەوترێت، كرایەوە.

هەریەك لە سەرۆكوەزیرانی جەزائیر و ژمارەیەك كەسایەتی حكومی و ئایینی جەزائیر و باڵیۆزی وڵاتانی ئیسلامی بە ئەنجامدانی نوێژی ئێوارە و خەوتنان بەشدارییان لە كردنەوەی مزگەوتەكە كرد.

ڕووبەری مزگەوتی گەورەی جەزائیر 27 هێكتار زەوییە و لە ساڵی 2012ـەوە كاركردن تێیدا دەستی پێ كردووە.

لەوبارەوە، كۆمپانیای (چاینا ستایت كۆنسترێكشن ئینجێرینگ) كە سەرپەرشتی دروستكردنی مزگەوتەكەی كردووە دەڵێ: مزگەوتە نوێیەكەی جەزائیر لەسەر ئاستی ئەفریقیا گەورەترینە و لەسەر ئاستی جیهانیش، لەدوای هەریەك لە حەرەمی مەككی و مزگەوتی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر) بە سێیەم مزگەوت دادەنرێت.

مزگەوتەكەی پایتەختی جەزائیر، جێی 120 هەزار نوێژخوێن دەبێتەوە و بەرزی بڵندگۆكەی 267 مەترە و لە 43 نهۆم پێكدێت و لە تەواوی شاری جەزائیری پایتەختەوە دەتوانرێت ببینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    بەوێنە.. بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ؛ گۆڕێکی کۆن دەرکەوتەوە

  • پێش 4 هەفتە

    چەند دیمەنێک لە ئاگرە گەورەکەى سنوورى هەڵەبجە

  • 08/08/2025

    سێ خوشک لە ناو دۆخی جەنگدا لە غەززە قورئانی پیرۆزیان لەبەرکرد

  • 01/08/2025

    چواردەیەمین ئاهەنگی ساڵانەى دەزگای نوری حیکمە لە سلێمانی بەڕێوەچوو

  • 27/07/2025

    بەوێنە: بارهەڵگریى هاوکارییە مرۆییەکان چوونە نێو غەززەوە

  • 20/07/2025

    کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە

  • 19/07/2025

    وێنه‌.. ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامه‌و دوو كاتژمێری دیكه‌، كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌ستپێده‌كات

  • 01/07/2025

    وێنە.. بە هۆی هێرشی سوپای زایۆنییەوە ٢٠ هاووڵاتی شەهید بوون

سەرەتا