29/10/2020 285 جار خوێنراوەتەوە

پێکانەکەی فابینۆ زۆر ناخایەنێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێ دەگات، بەوەی پێکانەکەی فابینۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەکانی ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت.

فابینۆ لە یاری یانەکەی بەرانبەر میتلاندی دانیماڕکی بەهۆی پێکانەوە لە تایمی یەکەم یاریگای بەجێهێشت و پێشبینی دەکرا پێکانی یاریزانەکە قورس بێت و لە جۆری پلە دوو بێت بەو جۆرەش یاریزانەکە ماوەی نزیکەی 6 مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوتەوە.

بەڵام میدیاکانی بەڕیتانیا ئاماژە بەوە دەکەن، پێکانەکەی فابینۆ لە جۆری پلە دوو و پلە یەک نییە، بەڵکو پێکانێکی تاڕادەیەک ئاسانە و بەو هۆیەوە یاریزانەکە دوای یاری هەڵبژاردەکان دەتوانێت بۆ یاریگاکان بگەڕێتەوە.

سەرچاوەکان ئاشکرای دەکەن، بە دڵنیاییەوە فابینۆ بۆ 3 یاری داهاتووی یانەکەی یاری ناکات، دوو یارییان لە پرێمەرلیگ بەرانبەریانەکانی وێستهام یونایتد و مانچستەر سیتی و یارییەکەی دیکەشیان بەرانبەر ئەتڵەنتا دەبێت لە چامپیۆنسلیگ.

پێشبینیش دەکرێت لە ئێستادا کڵۆپ سەرکێشی بە جۆیل ماتیپی بەرگریکارییەوە نەکات کە هێشتا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە و لە هێڵی بەرگری لە تەنیشت گۆمێزدا پشت بە هێندرسۆنی کاپتنی یانەکەی ببەستێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا