29/10/2020
506 جار خوێنراوەتەوە
ناوەندی زانایان و بانگەوازی کۆمەڵ: ههندێ هێزی دوژمن به عهقیدهی مسوڵمانان پشتیوانی فهرهنسا دهكهن
پهیام
ناوەندی زانایان و بانگەوازی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەیادی لەدایبکوون پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لەتەواوی مسوڵمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
ناوهندی زانایانی كۆمهڵ راشیگهیاندووه، پەلامارێکی قێزەون و دڕندانە لەژێر ناوی کاریکاتێردا بۆسەر کەسایەتی بەرزی حەزرەتی موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) لە وڵاتی فەرەنسا دەستیپێکردووە و لە هەرێمی کوردستانیش هەندێ هێزی سیاسیی دۆڕاو و دوژمن بە ئەخلاق و عەقیدەی مسوڵمانانی کوردستان، کەوتونەتە پشتگیری و پشتیوانیی دەربڕین بۆ ئەو پەلامار و بێڕێزییە.
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ
لەیادی لەدایبکوون و هاتنە دونیای پێغەمبەری خۆشەویستمان موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لەتەواوی مسوڵمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
بەداخەوە ئەم یادە موبارەکە لەکاتێکدایە کە پەتای کۆرۆنا ژیانی خەڵکی هەراسان کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پەلامارێکی قێزەون و دڕندانە لەژێر ناوی کاریکاتێردا بۆسەر کەسایەتی بەرزی حەزرەتی موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) لە وڵاتی فەرەنسا دەستیپێکردووە و لە هەرێمی کوردستانیش هەندێ هێزی سیاسیی دۆڕاو و دوژمن بە ئەخلاق و عەقیدەی مسوڵمانانی کوردستان، کەوتونەتە پشتگیری و پشتیوانیی دەربڕین بۆ ئەو پەلامار و بێڕێزییە.
ئێمە لەناوەندی زانایان و بانگەوازی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، تەئکید دەکەینەوە بە درێژایی مێژوو ئەواتەی ملهوڕیی خۆیان لە دژایەتی ئیسلام و پێغەمبەری ئازیزمان (درودی خوای لەسەر بێت) تاقیکردەوە، هەم سەری خۆیان بە فەتارەدا دا، هەم بە بەدناوی و سەرشۆڕییەوە بۆهەمیشە سەریان نایەوە و ئیسلامیش ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشەکردندایە . مێژووش ئەوەمان پێدەڵێت کە هیچ کەس دژایەتی کەسایەتی بڵند و ڕەوشتی جوان و ناوازەی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) نەکردووە، جگە لە ستەمکار و داڕووخاو لە ڕووی ڕەوشت و عەقڵ و ویژدانەوە.
لەم سەردەمەدا کە هیچ نرخ و بەهایەک بۆ ئینسان و خوێن و ژیان و کەرامەتی ئینسان نەماوەتەوە و بەرژەوەندی مادی بۆتە هەموو شتێک، مرۆڤایەتی زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە ئاتاج بە حیکمەت و ئەخلاقی بەرز و پەیامی بێ هاوتای پێغەمبەرمان موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) هەیە.
نوێکردنەوەی پەیمانی پابەندی بە بەرنامەی خوا کە ئیسلامە و سوننەتە جوان و ڕەوشتە شیرینەکانی پێغەمبەری ئازیز باشترین و ڕاستترین ڕێگای دەربڕینی خۆشەویستییە بۆ ئەو زاتە موبارەک و مەزنە.
لە کۆتاییدا درود و سەلام و ڕەحمەت بۆسەر گیانی موبارەکی پێغەمبەری ئازیز و ئال و بەیت و هاوەڵانی بەڕێزی.
ناوەندی زانایان و بانگەوازی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
١٢ ربيع الأول١٤٤٢ ی کۆچی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە