28/10/2020
420 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پێشوازی له شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات
شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌ردانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له دیدارێكدا باس له هه‌نگاوی پرساندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌مباره‌یه‌وه شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ستایشی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئۆپۆزسیێۆنی كرد و به هه‌نگاوێكی یاسایی و دروستیان زانی.
له ته‌وه‌رێكی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی باسی له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی شاندی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بۆ به‌غدا كرد و ڕایگه‌یاند له‌سه‌رجه‌م دیداره‌كان باسمان له كێشه‌ی دارایی خه‌ڵكی كوردستان و شایسته داراییه‌كانی جوتیاران و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و یاداشته‌شی كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به واژۆی 25 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا كرابوو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ووتی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مسوڵمانن و ئه‌و یاداشته‌ش به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و زۆرینه مسوڵمانه وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌و هه‌ڵمه‌تی سوكایه‌تییه‌ی ئێستا فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر پیرۆزیه‌كانی ئیسلام ئه‌نجامی ده‌ده‌ات، ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسامان كرد، لایخۆیانه‌وه شانده‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایانگه‌یاند بێڕێزی و سوكایه‌تیكردن به هیچ پێغه‌مبه‌رێك ناچێته چوارچێوه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌وه‌شی ئه‌و 25 په‌رله‌مانتاره كردویانه، ڕێگایه‌كی دروست و دیبلۆماسیی جوان بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە