28/10/2020 347 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئەستێرەیەکی میلان بە خۆڕایی بگوازێتەوە ڕیزەکانی

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چاوی لە تواناکانی هاکان چاڵهانئۆغلۆی تورکی و یاریزانی یانەی ئەیسی میلانە.

 

 لە پاش هاتنی ستیفانۆ پیۆلی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلان بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی هاکان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش وایکردووە یانەکە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدات.


بەڵام میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد لە نزیکەی چاودێری تواناکانی هاکان دەکەن و ئاگاداری گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی هەن، شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەبێ بەرانبەر ئەو یاریزانە تورکییە پەلکێشی یاریگای ئۆڵترافۆرد بکەن، ئەمە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی هاکان لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ ڕۆسۆنێری کۆتایی دێت.

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستۆتە ڕوو، یانەی میلان بە ئاسانی نایەڵێت هاکان ڕیزەکانی جێبهێڵێت و پلانیان داناوە لە بەرانبەرا درێژکردنەوەی بوندەکەدا مووچەی ساڵانەی هاکان بەرز بکەنەوە تا ئەوەی بە مانەوە لە یاریگای سانسیرۆ ڕازی ببێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئیسپانیا لەسەر دەمەقاڵێی نێوان یەماڵ و کارڤاخاڵ قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بە دڵخۆشییەوە گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی ڕاگەیاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چیزنی هۆکاری گەڕاندنەوەی لێدانە سزاکەی مباپێ ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لامین یەماڵ بە هۆکاری بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید دانراوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئالۆنسۆ بەر ڕەخنە دەدرێت

  • پێش 3 هەفتە

    لیستی 10 لەو ڕاهێنەرانە بڵاو دەبێتەوە کە زۆرترین مووچە لە هەڵبژاردەکان وەردەگرن

  • پێش 3 هەفتە

    سلۆت جیاوازییەکی تیپەکەی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

سەرەتا