27/10/2020
464 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنه‌كانی پارتی، گۆڕان‌و یه‌كێتی وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تیان په‌سه‌ندكرد
په‌یام
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كێك له بڕگەی دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان گفتوگۆکردنە سەبارەت بە پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌یه‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، جێگرەکەی و وەزیری دارایی ئامادەی دانیشتنەکە نابن، بەڵکو وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابووری کە بە شێوەی نووسراو رەوانەی پەرلەمان کراون بۆ پەرلەمانتارەکان دەخاتەڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا به‌شێك له په‌ڕله‌مانتاران داوایانكرد كه به‌رپرسانی حكومه‌ت له دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا ئاماده‌بن و وه‌ڵامی پرسیاری په‌ڕله‌مانتاران بده‌نه‌وه به‌و هۆیه‌وه گرژی له دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا دروستبوو شەرەدەبە لە نێوانی په‌ڕله‌مانتاراندا دروست بوو .
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا، هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و به‌شێكی تر له فراكسیۆن و په‌ڕله‌مانتارانی تر، رایانگه‌یاند كه متمانه‌یان به وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و وه‌زیری دارایی هه‌یه‌و وه‌ڵامه‌كانیان باوه‌ڕپێهێنه‌ر بوون.
هه‌روه‌ها به ده‌نگی ئه‌و فراكسیۆنانه پرسی پرساندن كۆتایی پێهێنرا.
هاوكات، عه‌بدولستار مه‌جید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ له دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا رایگه‌یاند، ئەو وەڵامانە بۆ ئێمە موقنیعکەر نەبووە و داوا دەکەین متمانە لە سەرۆکی حکومەت وەربگیرێتەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە