27/10/2020
787 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ت ده‌كات
په‌یام
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كێك له بڕگەی دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان گفتوگۆکردنە سەبارەت بە پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌یه‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، جێگرەکەی و وەزیری دارایی ئامادەی دانیشتنەکە نابن، بەڵکو وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابووری کە بە شێوەی نووسراو رەوانەی پەرلەمان کراون بۆ پەرلەمانتارەکان دەخاتەڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا به‌شێك له په‌ڕله‌مانتاران داوایانكرد كه به‌رپرسانی حكومه‌ت له دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا ئاماده‌بن و وه‌ڵامی پرسیاری په‌ڕله‌مانتاران بده‌نه‌وه به‌و هۆیه‌وه گرژی له دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا دروستبوو شەرەدەبە لە نێوانی په‌ڕله‌مانتاراندا دروست بوو .
هاوكات، عه‌بدولستار مه‌جید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ له دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا رایگه‌یاند، ئەو وەڵامانە بۆ ئێمە موقنیعکەر نەبووە و داوا دەکەین متمانە لە سەرۆکی حکومەت وەربگیرێتەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە