24/10/2020
429 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆ: شوێنه گشتییه‌كان نابێت ڕێگه‌بده‌ن به چونه‌ژووره‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌بێ ماسك
په‌یام
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رده‌كات، تایبه‌ت به هاتوچۆی گه‌شتیارانی بیانی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی تۆپی پێ و رێكاره‌كانی خۆپارێزیی له شوێنه گشتییه‌كان.
دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رێنمایی ژماره (25)ی ده‌ركرد، تایبه‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و كه‌سانی بیانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئێران، به‌و مه‌رجه‌ی پشكنینی كۆرۆنیان بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆناكه‌ی پۆزه‌تیڤ بو، رێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هه‌مو شوێنه گشتییه‌كان نابێت رێگه‌بده‌ن به چونه‌ژوه‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌بێ ماسك، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ر و كرێكاره‌كانیان پابه‌ند بكه‌ن به به‌ستنی ماسك و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی به‌پێچه‌وانه‌وه غه‌رامه ده‌كرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە