24/10/2020
406 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له وه‌فدێكی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننیی كرد
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له دكتۆر سه‌عد كومبوشی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننیی‌و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكی برایانه‌دا باس له بارودۆخی سیاسیی‌و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی عێڕاق بۆ گۆڕانكاریی‌و لێپرسینه‌وه له دۆسیه جۆراوجۆره‌كان كرا‌و، ته‌ئكید كرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی خزمه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانی عێڕاق‌و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا به ڕێگای ئاشتییانه‌و دیالۆگی به‌رده‌وام.
له به‌شێكی دیداره‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگیی وه‌قفی سوننیی له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی هه‌رێم‌و لایه‌نه‌كان كرا‌و ته‌ئكید له‌وه كرایه‌وه كه به ده‌ستگرتن به ئاینی خوا‌و خۆ ڕازاندنه‌وه‌ی به ڕه‌وشت‌و به‌ها به‌رزه‌كانی ئیسلام هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به مراد ده‌گه‌ن‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌خته‌وه‌رو سه‌رفراز ده‌بن.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننیی سوپاسی پێشواریی گه‌رمی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد‌و هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان به‌رزنرخاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە