24/10/2020
1020 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی پێشوازیی له مه‌لا به‌ختیار كرد
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا باس له دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان كرا.
بارودۆخی سیاسیی و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌داریی و قه‌یرانی دارایی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیداره‌كه‌ی نێوان مامۆستا عه‌لی باپیر و مه‌لا به‌ختیار بوو.
هاوكات له به‌شێكی دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه پێویسته چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به گیانێكی دڵسۆزانه و په‌رۆشه‌وه بكرێن‌و هه‌موولا كار بكه‌ن بۆ خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵكی كورستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە