23/10/2020 833 جار خوێنراوەتەوە

ئازاری گەشەی قاچی منداڵ چیە و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟

ئازاری گەشەی قاچی منداڵ چیە؟ چۆن چارەسەر ئەکرێت؟ لە چ کاتێکدا دایک وباوک پێویستە سەردانی پزیشکی منداڵان بکەن؟

ئازارێکی زۆری ماسولکەکانی پەلەکانی خوارەوەیە کە هەندێ منداڵی تەمەن ۳ بۆ ٥ ساڵ تووشی ئەبێت لەکاتی ئێوارە یان کاتی نووستن و بەو هۆیەوە خەبەری ئەکاتەوە.

هەندێکجار لە تەمەنی ۸-۱۲ساڵ جارێکی تر سەرهەڵدەداتەوە و منداڵەکە و دایک و باوکی تووشی ناڕەحەتیەکی زۆر ئەکەن.

ڕاستە پێی ئەڵێن ئازاری گەشە بەڵام تا ئێستا نەسەلمێنراوە پەیوەندی بە گەشەی منداڵەوە هەبێت.

لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە زیاتر پەیوەندی بە جووڵەو چالاکی منداڵەکەوە هەیە.

ئازاری گەشە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر جیاوازە، لە هەندێکیاندا ئازارەکە زۆرە، بەڵام لە هەندێکیاندا کەمترە، زۆربەی منداڵەکان ئازارەکەیان هەمووڕۆژێک نیە.

ئازاری گەشە دێت و دەڕوات واتە لەوانەیە چەند ڕۆژێک بێ ئازار بن و دواتر چەند ڕۆژێک ئازاریان هەبێت.

ئازارەکە لەوانەیە ئەوەندە زۆر بێت منداڵەکە لە خەو خەبەر بکاتەوە، بەڵام ڕۆژی دواتر بەیانیەکەی کە خەبەری بوویەوە زۆر باشەو هیچ ئازارێکی نیە.

ئازارەکە بەزۆری لەهەردوو قاچیدا بەتایبەتی بەشی پێشەوەی ڕان و بەشی دواوەی ئەژنۆو ماسوولکەکانی پشتەوەی بەشی خوارەی قاچدا هەیە.

پێویستە لەم کاتەنەدا یەکسەر سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت:

۱-ئەگەر تای هەبوو.

۲-ئەگەر ئارەزووی خواردنی کەمی کرد.

۳-ئەگەر گیانی پەڵەپەڵە بوو ،یان سوور بوویەوە.

٤-ئەگەر جوومگەکانی قاچی ئاوسان ، سووربونەوە، یان گەرم بوو.

٥-ئەگەر منداڵەکە زوو زوو هەستی بە هیلاک بوون کرد.

٦-ئەگەر هەستت بە لاوازی ماسوولکەکانی منداڵەکە کرد.

۷-ئەگەر کێشی منداڵەکە کەمی کرد.

۸- ئەگەر منداڵەکە لە جووڵە کەوت بەهۆی ئازاری قاچیەوە.

چارەسەرکردنی ئازاری گەشە:

۱-ماساجی قاچی بۆ بکە.

۲-هەوڵ بدە قاچی گەرم دابپۆشیت یان گەرم کەرەیەک بۆ ماوەیەک نزیک قاچی دابنێیت بەڵام نابێ لەکاتی خەودا نزیکی بێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی سووتانی.

ئەگەر سوودی لەمانە نەبینی پێویستە سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ ئەوەی دەرمانی ئازارشکێنی وەکو پاراسیتامۆڵ یان بڕۆفینی بۆبنوسێت ، پێویستە پزیشکی منداڵ بڕی دەرمانەکە دیاری بکات ،تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارنەهێنیت بۆ منداڵ.

 

 

د. پشدەر عەبدڵا ئیسماعیل

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا