23/10/2020
333 جار خوێنراوەتەوە
نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا
پهیام
له بازاڕه نێودهوڵهتییهكاندا، یهك بهرمیل خاوی برێنت به ٤٢ دۆلار و ٢٧ سهنت مامهڵهی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یهك بهرمیل خاوی برێنت گهیشته، ٤٢ دۆلار و ٦٦ سهنت و رۆژهكهی به ٤٢ دۆلار و ٤٦ سهنت تهواو كرد.
ئهمڕۆ له كاتژمێر ١٠:٠٨وە، نرخەکەی به بهراورد به كاتی داخستنی بازاڕ بهڕێژهی لهسهدا ٠،٤٤ دابەزیوە و به ٤٢ دۆلار و ٢٧ سهنت مامهڵهی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یهك بهرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٤٠ دۆلار و ٤٠ سهنت فرۆشرا.
لەگەڵ ساردبوونی کەش وهەوا لە ئەورووپا و ئەمریکا حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رووی لە هەڵکشان کردووە، کە ئەوەیش کاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
هەڵکشانی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە هێمایە بۆ کەمی داخوازی لەسەر نەوت بۆ ماوەیەکی دیکە، هاوکات نەبوونی پێشهاتێکی گرنگ لەبارەی پێکوتە بۆ پەتاکە کاریگەری نەرێنیی لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا ٤١ مليۆن و ٦٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و، گیانلەدەستدان بە پەتاکە گەیشتووەتە سەرو یەک ملیۆن و ١٤ هەزار کەس.
لە لایەکی دیکەوە لێدوانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین لەبارەی ئەگەری درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە ئۆپیک پڵاس جێبەجێی دەکات، کاریگەری لەسەر دابەزینی زیاتری نرخی نەوت هەبوو.
گرووپەکە کە لە ٢٣ وڵات پێکهاتووە و بە ئۆپیک پڵاس ناسراوە، لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، ٧،٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە بەرهەمهێنانی رۆژانە کەمکردووەتەوە. گرووپەکە لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ و بە درێژایی ١٦ مانگ، ٥،٨ ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمی رۆژانە کەمدەکاتەوە.
هاوکات گەشبینی لەبارەی پاکێجی پشتیوانی ئابووریی لە ئەمریکا کە بڕیارە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دابەزینی نرخی نەوت سنووردار دەکات.
ئاماژه بهوه دهدرێت كه رهنگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٦٩ سهنت بۆ ٤٢ دۆلار و ٧٨ سهنت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخهكهی لهنێوان ٤١ دۆلار و ٩٤ سهنت بۆ ٤١ دۆلار و ٦٩ سهنت بمێنێتهوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە