21/10/2020
333 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كان نییه
وه‌زریری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێككه‌وتنی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپیك پڵه‌س" نه‌بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت،
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زریری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی داهاتو بۆ پڕۆژه‌كانی نه‌وت و وزه له عێراق قۆناغێكی باشتر بێته ئاراوه.
وه‌زریری نه‌وتی عێراق وتوویه‌تی به‌هۆی رێككه‌وتنی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای وزه‌دا لاوازبووه.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وتوشیه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له 5 ساڵی داهاتودا ئاستی هه‌ناده‌كردن بۆ 7 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه.
وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپیك +" له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه رێككه‌وتون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆژانه 7.7 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت كه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌هاكه‌ی دابه‌زیوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە