17/10/2020
949 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرانی پەروەرده‌ی سلێمانی داوا له به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن
په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایانی شاره‌كه ده‌كه‌ن و داوایان لێ ده‌كه‌ن بچنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سلێمانی كراوه، هه‌ریه‌ك له عومه‌ر ساڵح ئه‌حمد و به‌كر محه‌مه‌د مه‌حمود به‌رێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نن، "ئێمە وەک پەروەردەکاران و بەرپرسانی پەروەردەیی پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە بچینەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەوام دەستپێبکەینەوە و بەگوێرەی فەرمانە وەزریەکان کە پۆلەکانی 1 و 2ی بنەڕەتی و پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە لەناو خوێندنگە دەوام دەکەن و پۆلەکانی تریش بە شێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت".
هه‌ر له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "داواکارین لەسەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەڕێز بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەوام دەست پێبکەنەوە".
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
بۆ / بەڕێوەبەرە بەڕێزەکانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
بابەت/ ڕوونکردنەوە
وەک ئاگادارن ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوامی فەرمی خوێندنگەکان بە گوێرەی قۆناغەکان دەستیپێکردووە، بەڵام لە سنووری هەردوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچە و خراپی گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەوام بە پێی پێویست نەکراوەتەوە.
ئێمە وەک پەروەردەکاران و بەرپرسانی پەروەردەیی پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە بچینەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەوام دەستپێبکەینەوە و بەگوێرەی فەرمانە وەزریەکان کە پۆلەکانی 1 و 2ی بنەڕەتی و پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە لەناو خوێندنگە دەوام دەکەن و پۆلەکانی تریش بە شێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت.
بەڕێزان.. چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لە بەرژەوەندی قوتابی وخوێندکار نابێت، دەزانین هەریەکەمان چەند لە دواکەوتنی مووچە و بێدادی نیگەرانین و لەگەڵ گشت مافە ڕەواکانی مامۆستایانین هێندەیش نیگەرانی پڕۆسەکەین بۆیە بەم ڕوونکردنەوەیە داواکارین لەسەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەڕێز بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەوام دەست پێبکەنەوە.
بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ڕۆژەکانی دەوامی ساڵی خوێندن و وادەی تاقیکردنەوەکان و تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن دیاریکراون وچیتر با(کات) بەهەدەر نەڕوات.
عومه‌ر ساڵح ئه‌حمد - به‌كر محه‌مه‌د مه‌حمود
بەڕێوەبەرانی پەروەردە
17/10/2020
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە