17/10/2020 411 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا ١٥ کەس دەستگیرکران

په‌یام

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر رووداوی هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، ١٥ کەس دەستگیرکراون.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی بەڕێوەچوو، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و سووتاندنی بارەگە، بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعڕەجی.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دوای رووداوەکە، ١٥ کەس لەوانەی لە هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا تێوەگلاون، دەستگیرکراون.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڕیاریداوە بە لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو کارە کە سەرپێچی یاسایان کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانێكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھۆشیار زێباری لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق خۆپیشاندانیان سازكرد.

لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوچەی كەڕادە ناوەڕاستی بەغدا، لە لایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێنرا.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە بە بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی ھێزی پاراستنی یاسا، لیوا جەواد دەڕاجی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بە ھۆی ئەوەی نەیتوانیووە بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بپاریزیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق بۆ چواری مانگ دواخرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزانی عێراق و ئێران ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بە "كاتی" ناو دەبەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خەزعەلی: ڕێگە نادەین عێراق ببێتە بەشێك لە گەمارۆی سەر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەیەك تانكەری بەنزینی هاوردەكراو لە سوریاوە گەیشتنە عێراق

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری: هیچ بنكەیەكی سەربازی بیانیی لە عێراقدا نامێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سەرۆکی پەرلەمان: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران نادەستوورییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆدایە هەندێك لە گه‌شتەكانی بۆ ئێران بەردەوام بێت

سەرەتا