17/10/2020 437 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی سیستانی فەتوای حەرامی مامەڵەكردن و كڕینی بەرهەمەكانی ئیسرائیلی دەركرد

په‌یام

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق فەتوایەكی دەركرد لە بارەی حەرامی مامەڵە كردن و كڕینی بەرهەمەكانی ئیسرائیل.

سیستانی لە فتوایەكدا كە لەلایەن نوسینگەكەی بڵاو كراوەتەوە دەڵێت "رێگە پێدراو نییە بەرهەمەكانی ئیسرائیل مامەڵەی پێوە بكرێت، هەروەها نابێت مامەڵە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەش بكرێت كە پشتیوانی لە قەوارەی ئیسرائیل دەكەن بە شێوەیەكی كاریگەر".

بە پێی بەیاننامەی نوسینگەی سیستانی لە بارەی مامەڵەكردن بە بەرهەمە ئیسرائیلیەكانەوە داوای بۆچوون و فتوا لە مەرجەعی باڵا كراوە، ئەوانیش وەك روونكردنەوەیەك جەختدەكەنەوە كە ئەو مامەڵە بە حەرام دادەنرێت و رێگە پێدراو نییە.

دەركردنی فەتواكە لە دوای ئەوە دێت كە هەندێك لایەنی عیراقی هەوڵی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان دەدەن لەگەڵ ئیسرائیل هاوشێوەی ئیمارات و بەحرەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق بە تەواوی بۆ گەشتی مەدەنی کرایەوە و سەروەریی بۆ گەڕایەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق دەچێتە ئەمریكا و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ بەشداربووانی کۆڕەک: سیمکارتی کۆڕەک لەسەر هەژمارەکانتان لابدەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێویستی بە نزیكەی 10 هەزار بینای قوتابخانەی نوێ هەیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق خەرجكردنی 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیاران ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە سبەی تا پێنجشەممە هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە

سەرەتا