17/10/2020 337 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان دۆزینەوەی كێڵگەیەكی نوێی گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست راگەیاند

په‌یام

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دۆزینەوەی كێڵگەیەكی نوێی گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست راگەیاند.

ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی وزە لە هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سپی.

سەرۆكی توركیا لە كاتی سەردانی بۆ كەنارەكانی زۆنگۆلداگی باكووری توركیا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس و وەزیری حكومەتەكەی رایگەیاند توانیویانە كێڵگەیەكی نوێی گازی سروشتی بدۆزنەوە كە یەدەگی 405 ملیار مەتر چوارگۆشە غازی تێدایە.

ئاشكراكردنی ئەو كێڵگە نوێیە لە دوای ئەوە دێت كە لە 21ی مانگی ئابیشدا ئەردۆغان ئاشكراكردنی كانێكی دیكەی گازی سروشتی راگەیاند كە 320 ملیار مەتر چوارگۆشە غازی لە خۆ گرتووە. 

هەرچەندە هەوڵەكانی توركیا لە دەریای ناوەڕاست وەك مافێكی سروشتی ئەو وڵاتە دادەنرێت بۆ دۆزینەوەی وزە بەڵام هەوڵەكانی لە دەریا سپی ناوەڕاست ناكۆكی گەورەی لەگەڵ یۆنان و ئەوروپادا دروستكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل بانگەشەی دەستگیركردنی چەند ئێرانییەک لە سووریا دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل پلانی ڕاگواستنی دانیشتووانی غـ.ەززە ڕادەستی ئەمریكا دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەی نیشتەجێبوونی جوولەكەنشین لەسەر خاكی فەڵەستین فراوانتر دەکرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای هێرشەكەی سەر قەتەر، ئەگەری هێرش بۆ سەر توركیاش لە ئارادایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی؛ قەتەر میوانداری لوتكەی عەرەبی - ئیسلامی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: کاتی پێویستمان نەبوو تاکو ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بوەستێنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕۆژێك له‌ ڕێكه‌وتن؛ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشه‌كه‌ی‌ قه‌ته‌ر چۆن ئه‌نجام دراوه‌ و ئه‌مریكا كه‌ی‌ ئاگادار بووه‌؟

سەرەتا