17/10/2020 571 جار خوێنراوەتەوە

سەڵاحەدین.. پاش رفاندنی ژمارەیەك هاووڵاتی له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ تەرمی 12 كەسیان دۆزرایەوە

په‌یام

لە قەزای بەلەد سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ژمارەیەك چەكدار هەڵدەكوتنە سەر گوندێك و پاش رفاندنی ژمارەیەك هاووڵاتی تەرمی 12 كەسیان دۆزرایەوە.

بە پێی ژمارەیەك سەرچاوەی هەواڵی عیراقی لە ناوچەی رەفیعیات سەر بەقەزای بەلەد ژمارەیەك چەكدار چوونەتە ناوچەكە و 28 كەسیان لە هەردوو هۆزی رەفیعات و جیسات  دەستگیر كردووە و بردوویانن، دواتر تەرمی 12 كەس لەو رفێنراوانە دۆزراونەتەوە كە چواریان منداڵن و چارەنووسی ئەوانی دیكە نادیارە.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە كە بە پێی زانیاریەكان ئەو ناوچەیە لە دوای رزگاركردنی لە دەستی داعش هێزی زۆری ئەمنی لێ بڵاو كراوەتەوە.

سەبارەت بە رووداوەكە تا ئێستا هێزە ئەمنیەكانی عیراق هیچ روونكردنەوەیەكیان بڵاو نەكردۆتەوە و زانیاری لە بارەی لایەنی تاوانبار ئاشكرا نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەنگۆی کشانەوەی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر ڕەتدەکرێتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم جارێكی دیكە ڕووبەڕووی لەدەستدانی لەسەدا 12ی خاكەكەی دەبێتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری نەوت جەخت لە سزادانی قاچاخچییەكان و وەبەرهێنانی نوێ دەكاتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندازیاران و كارمەندانی دوورخراوەی نەوت لە كەركووك گردبوونەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 909 هەزار دینارە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند دەروازەیەكی نافەرمی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ داخران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

سەرەتا