17/10/2020 705 جار خوێنراوەتەوە

چه‌ند زانیاری و داتایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك

په‌یام

مانگی ئۆكتۆبەر بە مانگی ووشیاری شێرپەنجەی مەمك دانراوە لە جیهاندا، بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی زانیاری و ڕێنمایی پێویست بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجەیه‌.

هەروەها بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری و هاندانی زۆرتر بۆ مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لە بارەی هۆكارەكانی توشبوون، و ڕێگری كردن لە توشبوون، وە هەروەها چۆنێتی چارەسەركردنی.

ئەم كەمپینە هەموو ساڵیك لە 1 تا 31ی ئۆكتۆبەر بەردەوام دەبێت و تێیدا هەوڵی بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری تەندروستی دەدرێت و بەوەی كە پشكنینی پێشوەختە كاریگەری زۆری هەیە بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون و تەشەنەكردنی حاڵەتەكە.

شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجە لە جیهاندا كە بەزۆری خانمان زیاتر توشی دەبن، بەتایبەتی لە دوای تەمەنی 50 ساڵی یەوە، هەرچەندە خانمانی گەنجیش توشدەبن، بەڵام زیاتر لە دوای تەمەنی 50 ساڵییه‌وە ڕێژەكە زۆرترە، بە ڕادەیەك لە هەر 8 كەس یەكێكیان نیشانەكانی توشبوونیان تێدایە.!

بۆیە لەجیهاندا مانگێك تەرخان كراوە بۆ ووشیاركردنەوە و گەیاندنی زۆرترین زانیاری بەمەبەستی خۆپاراستن و زوو دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە لە پێناو زووتر وەرگرتنی چارەسەر و كەمكردنەوەی مەترسی یەكانی توشبوون بەم نەخۆشی یە كوشندەیە.

1. شێرپەنجەی مەمك دووەم بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا.

2. لە ساڵی 2012 دا ڕێژەی كەسانی توشبوو 1.7 ملیۆن بوو.

3. لە دوو ساڵی ڕابردوو واتە (2018) دوو ملیۆن كەیسی تازە هەبوو كە توش بوون.

4. لە ساڵی 2008 تەوە ڕێژەی توشبوونی خانمان بەم شێرپەنجەیە %20 زیادی كردووە.!

5. هەروەها ڕێژەی ڕزگاربووان دوای توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە بەڕێژەی %14 زیادی كردووە.

6. لە ساڵی ڕابردوو ، واتە ٢٠١٩ دا ڕێژەی خانمانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ٤٨ هەزار و ١٠٠ کەیسی نوێ بووە.

7. ڕێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەی مەمک ٥٠٠ کەیس و ، خانمان ٤١ هەزار و حەوسەد و شەست کەیس بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا