17/10/2020 419 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی بەهێزترین خولی جیهان دیاری دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

کارلۆ ئانچلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی پێیوایە پرێمەرلیگ بەهێزترین خولی جیهانە.

 

 لە میانی لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە، ئانچلۆتی سەبارەت بە خولی نایابی ئینگلیزی دەڵێت: لە چەندین وڵاتی جیاواز کاری ڕاهێنەرایەتیم کردووە، بەڵام بە بۆچوونی من پرێمەرلیگ بەهێزترین خولی جیهانە.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ئیڤەرتۆن باسی لەوە کرد، لە خولی ئینگلیزی کێبڕکێیەکە زۆر بەهێزە و ژمارەی یانە ڕکابەرەکان زۆر زیاترە.

ئەم لێدوانی ئانچلۆتی لە کاتێکدایە کارلۆ لە ئیتاڵیا ڕاهێنەرایەتی پارما و یۆڤانتۆس و ئەیسی میلان و ناپۆلی، لە ئیسپانیاش ڕیاڵ مەدرید و لە ئەڵمانیاش بایرن میونخ و لە فەرەنساش پاریس سانجێرمان و لە ئینگلتەراش چێڵسی و ئێستاش ڕاهێنەرایەتی ئیڤەرتۆن دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا