17/10/2020 145 جار خوێنراوەتەوە

تۆخێل چارەنووسی نێمار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ڕایدەگەیەنێت، نێمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنسلیگ ئامادە دەبێت.

نێمار بۆ یاری دوێنیشەوی یانەکەی بەرانبەر یانەی نیم ئۆڵۆمپیک بانگهێشت نەکرا بوو، دوای یارییەکەش تۆخێلی ڕاهێنەری یانەکەی لە لێدوانێکدا لەو بارەیەوە وتی: بڕیارماندا ڕۆژێک زیاتر پشوو بە نێمار بدەین، ئەوەی لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە گەشتدا بووە، بڕیاری مانەوەی یاریزانەکەمان لە ماڵەوە باشترین بڕیار بوو.

لە درێژی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی یانەی پاریسییەکە دڵنیایی دایە هاندەرانی یانەکەی و ڕاگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر یونایتد لە یانە پاڵەوانەکان نێمار ئامادە دەبێت و لەو بارەیەشەوە تەواو دڵنیان.

لە کۆتایدا تۆخێل سەبارەت بە پێکانی پاریدێس یاریزانی ناوەندی یانەکەی کە لە سەرەتایی یارییەکەوە یاریگای جێهێشت وتی: باروودۆخی پاریدێس باش نییە و لە ماسولکەکانی ئەژنۆیدا تووشی ئازار هاتووە و ماوەیەکی کەمیشمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر یونایتد ماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاوتارۆ بۆ گەیشتن بە بەرشەلۆنە ڕێگایەکی دیکە تاقیدەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی وەڵام دەداتەوە، کۆتینۆ دەچێتەوە یۆڤانتۆس؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کڵۆپ: هیچ گرفتێکم لەگەڵ ڤیناڵدۆم نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دووبارە پێکرانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کڵۆپ لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکارێک دەستبەرداری دوو هێرشبەری دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چێڵسی داهاتووی کێپای یەکلایکردۆتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. فیفا پاڵێوراوانی بۆ باشترین ڕاهێنەری ساڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بەناوبانگی ئەرجەنتینی وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند

سەرەتا