پێش 2 هەفتە 138 جار خوێنراوەتەوە

سۆڵشاری سەبارەت بە ڕۆیشتنی پۆگبا قسەی خۆی کرد

پەیام سپۆڕت 

لێدوانێكی ئۆلی گۆنار سۆلشایەری راهێنەری مانچستەر یونایتد دەرگا بە رووی هەموو ئەو یانانەدا دادەخات كە هەوڵی گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەکەی دەدەن.

هەرچەندە ناوی پۆگبا لە چەند مێركاتۆی رابردوودا بە رۆشتن لە شەیتانە سوورەكان بەسترابوەوە، دوو بژاردەی بەردەمیشی بۆ پەیوەندی كردن پێیەوە هەریەك لە یانەكانی ریال مەدریدی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بوون، بەڵام لە دواین پێشهاتدا و بە لێدوانێك سۆلشایەری راهێنەری مانچستەر یونایتد دەرگای ئەو بابەتە دادەخات و رایدەگەینێت پۆگبا یاریزانی ئێمەیە و لێرەش دەمێنێتەوە بۆ دوو ساڵی داهاتوو كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی.

سۆلشایەر بەردەوام دەبێت و دەڵێت: من دڵنیام لەوەی پۆگبا هەرچی لە توانایدا هەبێت پێشكەش بە یانەكەی دەكات و ئێمەش دەمانەوێت لەگەڵ ئەو یاریزانە باشترین ئاست پێشكەش بە هاندەرەكانمان بكەین.

لە كۆتاییشدا ئەو راهێنەرە نەرویجیەی مان یونایتد دەڵێت: لە دوو ساڵی داهاتوودا دڵنیام لەوەی هەموومان پێكەوە باشترین ئەنجام و دەستكەوت بۆ یانەكە دەستبەر دەكەین و دڵی هاندەرەكانمان خۆش دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمشەو

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری بایرن میونخ پەیامێکی گرنگ ئاراستەی داڤید ئالابا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ یاریگاکان ئاشکرا دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوو یاریزانی بەرشەلۆنە پەیوەندییان بە مەشقە کۆمەڵییەکانەوە کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ لەسەر داوای ڕاهێنەر گرێبەستی 4 یاریزانی یانەکەی درێژ دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێکانەکەی فابینۆ زۆر ناخایەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئەستێرەیەکی میلان بە خۆڕایی بگوازێتەوە ڕیزەکانی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی موندۆی کەتەلۆنی پێکهاتەی پێشبینکراوی یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە بڵاو دەکاتەوە

سەرەتا