15/10/2020
2226 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای ئه‌پڵ: له‌پێناو پاراستنی ژینگه ئایفۆن 12 هێدفۆن و بارگاویكه‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نیه
په‌یام
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 كۆمپانیای ئه‌پڵ کۆنفرانسی ساڵانەی تایبەت بەخۆی سازکرد و ئایفۆنە نوێیه‌کانی پێشکەش کرد، كۆمپانیاكه تووشی ڕه‌خنه و گازه‌نده‌یه‌كی زۆری به‌ركاهێنه‌رانی بووه‌وه.
ئەوەی بوەتە جێگای سه‌رنج و پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی كۆمپانیاكه له‌كاتی نمایشكردنی ئایفۆن 12 به‌شێوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند كه موبایله نوێیه‌كه هێدفۆن و بارگاویکەرەوە لەناو بۆكسی موبایله‌كه‌دانین؟
بەپێی وتەی كۆمپانیای ناوبراو،گوایە لەبەر پاراستنی ژینگە هێدفۆن و بارگاویکەرەوەیان لەگەڵ ئامێرە نوێیەکانیان دانەناوە.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی ڕه‌خنه و به‌ركارهێنه‌رانی باوه‌ڕ به‌و قسه‌یه ناكه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به‌جیا ئه‌و پێداویستییانه بكڕین و پاره‌یه‌كی زیاترمان لێ وه‌رگرن.
گرینگ‌ترین تایبەتمەندیەکانی ئایفۆنی 12:
١- پشگیری نەوەی پێنجەم دەکات (5G)
٢- گۆڕانکاری گەورە لە بەشەکانی کامێرا وەک:
- بەرەو پێشبردنی باری شەو (Night Mode)
- گەورەکەری ٤ هێندە (Optical Zoom 4x)
- پشتگیری (Deep Fusion) دەکات
- شێوازێکی نوێی وێنە گرتن بە ناوی (Apple ProRaw)
- وێنەگرتن بە کوالێتی 4K
٣- پارێزگاری لە ڕوونما
٤- لابردنی بارگاویکەرەوە (شەحن) و هێدفۆن لە ئامێرەکان واتە دەبێت بە جیا بیانکڕیت
٥- تایبەتمەندی MagSafe
٦-یاریەکی تایبەت بە ئەپڵ بەناوی League of Legends
به بڕوای شاره‌زایان و كڕیارانیش، بە گشتی نرخی ئامێرەکان زۆر بەرز نەبوەتەوە.
هاوكات کۆمپانیای شاومی لە بڵاوکراوەیەکیدا وەکو توانج بۆ کۆمپانیای ئەپڵ باسی به‌رهه‌مێكی خۆی بۆ به‌كارهێنه‌ران و كڕیارانی ده‌كات و نوسیویەتی "دودڵ مەبە ئێمە هیچ شتێکمان لە دەرەوەی بۆکسەکە جێ نەهێشتووە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە