پێش 2 هەفتە 118 جار خوێنراوەتەوە

سیستمێکی دابەشکردنی گەرمی له‌ دیاربه‌كر دۆزراوه‌ته‌وه‌ تەمەنی ١٨ سەدەیە

په‌یام

لە شوێنەواری مێژوویی "ئامیدا هۆیوک" چەند هێڵێکی گواستنەوەی ئاو و سیستمێکی دابەشکردنی گەرمی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر.

شوێنەواری "ئامیدا هۆیوک" دەکەوێتە شاری سوور سەربە پارێزگای دیاربەکر و بووەتە خانەخوێی چەندین شارستانییەتی دێرینی وەک خوری- میتانییەکان، ئورارتووەکان، فارس، رۆم، ئەمەوی، عەباسی، مەروانییەکان، سەلجوقییەکان و ئارتوکڵووەکان، هەروەها زانای بەناوبانگی موسڵمان و داهێنەری رۆبۆت، بەدیعوزەمان ئەبولعیز ئیسماعیل بن رەزاز جزری لێرە لێکۆڵینەوەکانی ئەنجامداوە.

لەئێستاشدا کاری کنە و پشکنین لەم شوێنەوارە مێژووییەدا، بە سەرۆکایەتی پ.د. عیرفان یڵدز بەڕێوەدەچێت و لەو میانەیەشدا، چەند جۆگەیەکی ئاو و سیستمێکی گواستنەوەی گەرمی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر.

پ.د. عیرفان یڵدز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە "ئامیدا هۆیوک" هەم دڵی دیاربەکر و هەم دڵی مێزۆپۆتامیا-یە.

پ.د. عیرفان یڵدز ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بە بڕیاری وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزار دەستیان بە کاری کنە و پشکنین کردووە و گوتی: "سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئەو تونێل و راڕەوانەمان دۆزییەوە کە لە چیرۆک و ئەفسانەکاندا باس کراون. لە ساڵی ٢٠١٩دا، ئەو دیوانخانەیەمان دۆزییەوە کە ئەولیا چەلەبی لە گەشتنامەکەیدا بە دوور و درێژی باسی کردووە و لە کۆتاییدا هۆڵی پێشوازییەکەمان دۆزییەوە".

پ.د. عیرفان یڵدز لە بارەی تونێلەکانەوە گوتی: "تونێلەکانی 'ئامیدا هۆیوک' هەم رێگای راکردن بوون و هەم رێگای گواستنەوەی ئاوبوون. لە سەردەمی رۆمانییەکاندا لە خشتی سوورەوکراو بۆری ئاو لە تونێلەکاندا دروستکراون دواتریش لە رێگەی سیستمێکەوە کە بەدیعوزەمان ئەبولعیز ئیسماعیل بن رەزاز جزری دروستی کردووە ئاوەکە سەرخراوە".

عیرفان یڵدز، باسی لە سیستمێکی گواستنەوەی گەرمی کرد کە ئاوی گەرمی گواستووەتەوە بۆ گەرماوی ناو قەڵاکە و بەشێوەیەکی تایبەتیش گەرمییەکە دابەشکراوە، ئەمەش کۆنترین سیستمی گواستنەوەی گەرمییە لە ناوچەکەدا.

 

وێنه‌كان لێره‌وه‌ ببینه‌...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    سیستمێکی دابەشکردنی گەرمی له‌ دیاربه‌كر دۆزراوه‌ته‌وه‌ تەمەنی ١٨ سەدەیە

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن بزانم مناڵەکەم ڕێژه‌ی مادده‌ی ئاسنی کەمە؟

  • 22/09/2020

    كه‌شتییه‌ك بارێك به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌گوازێته‌وه‌

  • 21/09/2020

    كه‌می ڤیتامین E و نیشانه‌كانی

  • 16/09/2020

    سماق؛ گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی

  • 27/08/2020

    چۆن له‌ زمانی جه‌سته‌ تێ بگه‌ین؟

  • 26/08/2020

    شمڵی چۆن یارمه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش ده‌دات؟

  • 23/08/2020

    بۆ چێشتلێنان رۆنی ئاژه‌ڵ باشتره‌ یان زه‌یتی ڕووه‌کی؟

سەرەتا