10/10/2020
730 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد
په‌یام
له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی كرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی كۆماری ئێسلامیی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی ئاغای ئه‌میریی.
له دیدارێكدا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و وڵاتی ئێران كرا‌و، مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: ئێران وڵاتێكی گرنگ‌و كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌یه، بۆیه پێویسته ڕۆڵیشی هه‌بێ له سه‌قامگیریی و پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و، به‌غداش ڕێگانه‌دات خاكه‌كه‌ی بۆ دژایه‌تی هیچ ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ به‌كاربهێندرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی گرژیی‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران كرا، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێمه پێمانوایه ئه‌و دوو وڵاته خاوه‌نی توانای عه‌سكه‌ریی‌و هه‌ژموونی خۆیانن، بۆیه پێویسته كێشه‌كانیان له ڕێگای گفتوگۆ‌و دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێن تا ڕێگا له شه‌ڕو خوێنڕشتن‌و كاولكاریی بگیرێت.
لای خۆیه‌وه ئاغای ئه‌میریی جێگری وه‌زیری ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئاماژه‌ی به ڕۆڵ‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كرد‌و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وڵاته‌كه‌ی دۆستایه‌تیی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی هاوبه‌ش ده‌پارێزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە