10/10/2020
1074 جار خوێنراوەتەوە
دایبابی منداڵەکەت بە نەک هاوڕێ
د. جەعفەر عومەر
زۆرجار کەسانێک کە دەیانەوێت وا پیشان بدەن کە پەروەردەیەکی دروست یان سەردەمیانە دەکەن، خۆیان بە ڕۆشنیر نیشان دەدەن، قسەیەک دووبارە دەکەنەوە: "من لەگەڵ کچەکەم هاوڕێین نەک دایک و کچ"، "ئێمە وەکو هاوڕێ واین لەگەڵ منداڵەکانمان"، "دەبێت دایک و باوک ببنە هاوڕێی منداڵەکانیان".
ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژییە لە پەروەردەی منداڵاندا، کاتێک دایباب لە جیاتی ئەرکی پیرۆزیی دایبابی پەنا دەبەنە بەر ئەوەی خۆیان بکەنە هاورێی منداڵەکانیان، ئەرکی پیرۆزی دایکایەتی و باوکایەتی وازلێدەهێنن، ئێمە دڵنیایین کە ئەو کەسانە قسەکانیشیان زۆربەی کات رووکەشە، بەڵام هەندێکجار ئەمە کاردەکاتە سەر شێوازی کەسانێکی نەزان و دەیانەوێت ببنە هاوڕێ لەگەڵ منداڵەکانیان.
ئەرکی ئێمەیە کە تاکی کوردی لە هەڵەکان بگێڕینەوە! دایباب دەبێت ئەرکی پیرۆزی دایبابی بەجێبهێنن، هیچ ئەرکێک پیرۆزتر نییە لە دایکایەتی و باوکایەتی، هیچ کەسێک هێندەی دایباب منداڵەکەیان ناناسن، هیچ کەسێک هێندەی دایباب دڵسۆزی منداڵەکانی نییە، ئیتر بۆ دەبێت هاوڕێیەتی پیرۆزتربێت لە دایبابی؟
ئەرکی دایبابە کە دایبابی بۆ منداڵەکانیان بکەن، یەکێک لەو ئەرکانەش بریتییە لەوەی لەکاتی پێوێستدا ببنە هاوڕێی منداڵەکانیان و هەندێک جاریش ببنە خوشک یان برای منداڵەکانیان.
تکایە ڕۆشنبیری بە قسەی باق و بریقی کەسانی نەزان نابێت، پەروەردە بەو ڕێگە هەڵانە ناکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە