09/10/2020
1238 جار خوێنراوەتەوە
بهشێك له ژیانی شهجهریان، هونهرمهندی ناوداری ئێرانی
پهیام
دوێنێ پێنجشهممه 8ی تشرینی یهكهمی 2020، هونەرمەندی ناوداری ئێران محەمەدڕەزا شەجەریان، لە تەمەنی 80 ساڵیدا و بە شێرپەنجە، كۆچی دوایی كرد.
تەلەفزيۆنى فەرميى ئێرانیش ههواڵهكهی پشتڕاستكردهوه و ڕایگهیاند، شەجەريان كە لە ساڵى ٢٠١٦وە بەدەست شێرپەنجەى گورچيلەوە دەناڵێنێت، لە نەخۆشخانەى جەم لە تارانى پایتەختی ئێران گيانيلەدەستدا.
دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هومایۆن شەجەریان، كوڕی محەمەدڕەزا شەجەریان، رایگەیاند كە باوكی لە نەخۆشخانەی جەم لە تاران كۆچی دوایی كردووە.
هومایۆن راشیگەیاند، بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا لە هیچ كەسێك ناكەن لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی باوكیدا ئامادە بن، بەڵام ناشتوانن بە هیچ كەسێك بڵێین بەشداری مەكە.
هاوكات كوڕەكەی شەجەریان ئاماژەی كرد كە بڕیارە سبەینێ لە گۆڕستانی زەهرا لە تاران نوێژی مردوو لەسەر تەرمی باوكی بكرێت، پاشان دەگەڕێنرێتەوە بۆ شارۆچكەی توزی سەر بە شاری مەشهد و لەوێ بە خاك دەسپێدرێت.
شەجەریان لە 23ی ئەیلولی 1940 لە مەشهەد، لە بنەماڵەیەكی دیندار لە دایك بووە و، لە تەمەنی 12 ساڵیەوە ناوبانگی بە دەنگخۆشی دەركردووە. بۆ یەكەمجار لە رادیۆی خۆراسان قورئانی خوێندووە، پاشان لە ساڵی 1966 دەچێتە تاران و تێكەڵ بە بواری هونەر و مامۆستایانی بواری مۆسیقا دەبێت و دەبێتە هونەرمەندێكی دیاری ئێران.
ئەم هونەرمەندە ماوەی چەند ساڵێكە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیی لە نەخۆشخانەی جەم لە تارانی پایتەخت لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدا بووە.
شەجەريان، دواى تێكچوونى دۆخى تەندروستى رۆژى ٥ى تشرينى يەكەم گواسترايەوە يەكەى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەى جەم لە تارانى پايتەخت، لە دواى ئاشكرابوونى تووشبوونى بە شێرپەنجەى گورچيلە لە ساڵى ٢٠١٦دا لەو بەوارەوە بەبەردەوامى لە ژێر چاودێرى پزيشكاندا بووە.
- بە درێژايى تەمەنى بووەتە خاوەنى چەندين خەڵات:
شەجەريان، كە نازناوى "ئوستاد"يان پێبەخشيوە و ئەو نازناوە لە ئێران دەبەخشرێتە ئەو كەسايەتييانەى كە لە بوارەكانى هونەر و ئەدەب كاريگەريى بەرچاويان هەيە، لە ساڵى ١٩٤٠ لە شارى مەشهەد لە دايكبووە.
شهجهریان، لە ماوەى ژيانى بە خەڵاتى رێكخراوى پەروەردە، زانست و كەلتورى سەر بە نەتەوەيەكگرتووەكان (UNESCO)وە چەندين خەڵاتى پێبەخشرا، UNESCO لە ساڵى ١٩٩٩ خەڵاتى پيكاسۆ و لە ساڵى ٢٠٠٦دا بەهۆى ئەو كاريگەرييەى كە هەيبووە لە جيهانى ميوزيك خەڵاتى مۆزارتى پێبەخشى. هونەرمەندى گەورەى ئێران لە ساڵەكانى ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ وەكو كانديد بۆ وەرگرتنى خەڵاتى بەناوبانگى ميوزك، خەڵاتەكانى گرامى دەستنيشانكرابوو.
- پاڵپشتى خۆپيشاندانەكانى دواى هەڵبژاردنەكانى ساڵى ٢٠٠٩ى كردبوو:
شەجەريان، كە بەهۆى پێشيلكردنى مافەكانى مرۆڤ و ماف و ئازادييەكان لە سەردەمى سەركۆمارى پێشووترى ئێران ئەحمەدى نەژاد، رەخنەى توندى ئاراستەى دەسەڵات كردبوو، لەو رۆژەوە پەخشى گۆرانييەكانى لە راديۆ و تەلەڤزيۆنى فەرميى ئێران راگيرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە