پێش 4 هەفتە 329 جار خوێنراوەتەوە

منداڵێكی كۆری مانگانه‌ نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلار به‌ده‌ستده‌هێنێت

په‌یام

زۆرینه‌ی خه‌ڵك پاش ته‌واو كردنی قۆناغه‌كانی خوێندن و پاش ساڵانێكی زۆر كاركردن  ده‌گه‌ن به‌ پاداشته‌كه‌ی، به‌ڵام  منداڵێك له‌ كۆریای باشور كه‌ته‌نها ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه‌ توانی ببێته‌ ملیۆنلێر.

بورام ئه‌و كیژۆڵه‌ كۆریه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نداریه‌تی دوو كه‌ناڵ ده‌كات له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، توانی باڵه‌خانه‌یه‌كی 5 نهۆمی له‌ به‌ناوبانگترین ناوچه‌ی سیئۆلی پایته‌خت بكڕێت. 

نرخی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ 8 ملیۆن دۆلاره‌، كاره‌كانی له‌لایه‌ن دایك و باوكی ئه‌م ئه‌ستێره‌ بچوكه‌وه‌ جێبه‌جێ كرا كه‌ خاوه‌نی 30 ملیۆن فۆلۆوه‌ له‌یوتوب.

ئه‌م منداڵه‌ له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵی یوتیوبه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاری منداڵان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌م كاره‌شیه‌وه‌ توانیویه‌تی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆخۆی ڕابكێشێت و بینه‌رێكی زۆر له‌ خۆی كۆبكاته‌وه‌، كه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێن.

باڵه‌خانه‌كه‌ خه‌موو شتێك نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ به‌شێكی بچووكه‌ له‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی، ئه‌م كچه‌ كۆرییه‌، داهاتی بۆ هه‌رمانگێك 2.9 ملیۆن دۆلارده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و ڕیكلام و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "كۆریا هیراڵد" بورام داهاتی له‌هه‌ر كه‌سێكی تری وڵاته‌كه‌ی زیاتر ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی یوتیوبه‌وه‌.

ئه‌م كچه‌ ئاسیاییه‌ یه‌كه‌م كنداڵنییه‌ له‌ڕێگه‌ی یوتیوبه‌وه‌ بووبێته‌ ملیۆنلێر، به‌ڵكو  نییه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا رایان كیگی ئه‌مریكی كه‌ منداڵێكی 7 ساڵ بوو، توانی به‌هۆی یوتیوبه‌وه‌ 22 ملیۆندۆلار به‌ده‌ستبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێجیم کردن پێویستی به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان هه‌یه‌:

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەرمنی منداڵ نەخۆشییە یاخود نا؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 2 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 3 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 3 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

سەرەتا