04/10/2020
950 جار خوێنراوەتەوە
پێنج خاڵ بۆ كەمكردنەوەی سترێس و دڵە راوكێ
پهیام
- وەرزشی هەناسەدانی قووڵ.
باشترە لە بەیانیان پێش چوونە سەر كار و شەوان پێش نووستن ۱٠ خولەكێك تەرخانبكرێت
بۆ ئەم جۆرە وەرزشە.
- كەمكردنەوەی خواردنەوەی
چا و قاوە كە كافاینیان تێدابێت لە رۆژەكەدا، باشترە چا و قاوەی بێ كافاین بخورێتەوە.
- جووڵەی زیاتر. جووڵەی رۆژانە
و رۆشتن زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ و سترێس و دووركەوتنەوە لە بیركردنەوەی
نەرێنی.
- هەندێك كات پێویستە ئەو
كارانەی كە دەبێتە هۆی دڵە راوكێ بۆت، بەش بەشیان بكەیت تاكو ئەنجامدانی ئاسانتر
بكرێ
- پێویستە رۆژانە لیستی تایبەت بۆ ئەنجامدانی كارەكانی رۆژانەت بكەیت و رێكیانخەیت بە پێی گرنگییەكەی تاكو سترێسەكەت لەسەر كەمتر بێتەوە.
ئهسرا كهمال شا محهمهد
پزیشكی گشتی/ پسپۆری بواری قەڵەوی و
لاوازی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە