04/10/2020 325 جار خوێنراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ: بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە

په‌یام

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە لەئێستادا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە لە ژووری نەخۆشخانەکەیەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و پەیامەکەش لە هەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو کراوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا ستایشی کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەکات و دەڵێت "سەرەتا کە هاتم زۆر هەستم بە باشی نەدەکرد، بەڵام لەئێستادا زۆر هەست بەباشی دەکەم. هەمووان کار بۆ دووبارە گەڕانەوەی من دەکەن. پێموایە بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە چاک دەبێتەوە و لە رکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەردەوام دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەنجامی پشکنینەکانی دەبینن.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند و دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەگوتەی پزیشکەکەشی لەئێستادا، باری تەندروستی جێگیرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. له‌ 20 ویلایه‌ت سكاڵا له‌سه‌ر تڕه‌مپ تۆماركراوه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئیخوان موسلیمین وه‌ك گروپێكی تیرۆریست بناسێنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەهاتیر محەممەد: ڕۆژاوا بەهۆى بێهەڵوێستیی لەسەر غەززە بەهای ئەخلاقی لەدەستداوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ئەمریكا پشتیوانیی حكومەتەكانی عێراق و سووریا دەكات نەك كوردانی ئەو وڵاتانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی كرێكارانی بەریتانیا داوا لە وەزیری دەرەوەیان دەکەن بەپەلە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە هەنگاوی چەكدانانی پـەكـەكـە دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زیاترلە 1350 كارمەندى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەنراوێكی گرنگ لەبارەی ڕووسیاوە دەردەكەم

سەرەتا