پێش 4 هەفتە 110 جار خوێنراوەتەوە

نۆكیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

په‌یام

كۆمپانیای نۆكیا ئاماده‌كاری ده‌كات تا له‌ مانگی ئابی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو كێبڕكێكانی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان‌، به‌ خستنه‌ بازاڕی به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ ناوی Nokia 6.2.

ئه‌و ئامێره‌ زۆر دیارتر وبه‌چاوتره‌ له‌ مۆبایلی جۆری Nоkia 6.1 وه‌ نمونه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو تره‌ له‌ Nоkia X71.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌ی نۆكیا، شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌نج ڕاكێشی هه‌یه‌ و دژه‌ئاو و هه‌ڵمه‌، هه‌روه‌ها خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی 6 ئینجه‌ و توانای كارپێكردنی ڤیدیۆی هه‌یه‌ به‌ كوالێتی + FHD و كامێرای سه‌ره‌كی له‌ دوو لێنز پێكدێت به‌ كوالێتی (8+5) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشه‌وه‌شی كوالێتی 5 مێگاپێكسڵ.

پرۆسێسه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌نوێیه‌ی نۆكیا له‌جۆری Snаpdragon 660 و باتریه‌كه‌شی توانای 3000 میللی ئه‌مپێری هه‌یه‌. سیسته‌می  ئه‌ندرۆیدی Android 9 Pie له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌  و په‌نجه‌مۆره‌كه‌شی له‌ به‌شی پشته‌وه‌یه‌تی.

نرخی ئه‌م مۆبایله‌ی نۆكیا دوو جۆره،‌ ئه‌وانه‌ی عه‌مباره‌كه‌ی"زاكیره‌" 64 گێگا بایته‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 174 دۆلار،  به‌ڵام ئه‌وانه‌ی 128 گێگا بایته‌ نرخه‌كه‌ی 217 دۆلاره‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 2 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا