27/09/2020
708 جار خوێنراوەتەوە
شه‌ڕو پێكدادانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا كاردانه‌وه‌ی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه
په‌یام
جارێكی دیكه پێكدادان له‌نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی ناگۆڕنۆی قه‌ره‌باغ روویدا و چه‌ند هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی و، چه‌ندین تانك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و كۆپته‌ر تێكشكێنراون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی روسیا توده‌ی، تاوه‌كو ئێستا گرژی و شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ به‌رده‌وامیی هه‌یه، سوپای ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندوه چه‌ند گوند و گردێكی ستراتیژییان له‌و ناوچه‌یه كۆنترۆڵ كردووه.
هاوكات وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئازه‌ربایجان له راگه‌ێندراوێكیدا ئه‌و راپۆرتانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه باسیان له كوژران و برینداربوونی كه‌سانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌كه‌ن.
حیكمه‌ت حاجیڤ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند سوپای ئه‌رمینیا ئاگربه‌ستیان شكاندووه و به‌چه‌كی قورس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پڕ له دانیشتووان و به‌رپرسیارییه‌تی ئێستا و داهاتوو له ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و سه‌ربازیی ئه‌رمینیایه.
پێكدادانی نێوان ئه‌و دو وڵاته كاردانه‌وه‌ی فروانی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، توركیا و رووسیا و ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، له توویتێكدا نووسیویه‌تی توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتیی له برا ئازه‌ربایجانییه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌رمینیاشی وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه بۆسه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌كه ناوبرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە