27/09/2020
323 جار خوێنراوەتەوە
كه‌ركووك.. كارمه‌ندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه به چه‌قۆ كوژرا
په‌یام
ملازم موراد جومیه‌لی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، رایگه‌یاند كه كارمه‌ندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له كه‌ركووك كوژراوه.
موراد جومیه‌لی وتی د‌ره‌نگانی شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی كه‌سێكیان له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فیلیپن-ه و ناوی رۆناڵد سانتۆس-ه و له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كاری ده‌كرد.
ناوبراو ئاشكراشیكرد ئه‌و كارمه‌نده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به چه‌قۆ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه و تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی، نه‌زاندراوه.
تا ئێستا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گرووپێكی چه‌كداری شیعه هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردبوو، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌كاربهێندرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە