27/09/2020
2318 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی چین پشتگیری له سیاسه‌تی له‌ناوبردنی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
په‌یام
سه‌رۆككۆماری چین له‌باره‌ی ئۆردوگای زۆره‌ملێی موسڵمانان له وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی چین له هه‌رێمی شینگ یانگ به ته‌واوه‌تی دروسته و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نیه.
ئه‌و قسه‌یه‌ی شی چینگ پینگ سه‌رۆككۆماری چین له كاتێكدایه ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستیی چین به بیانوی گۆڕینی بیروباوه‌ڕی شوێنكه‌وتوانی ئاینی ئیسلام زیاتر له یه‌ك میلۆن مسوڵمان كه زۆرترینیان له هۆزی ئیغۆرن له ئۆردوگای زۆره‌ملێ دا زیندانی كردووه.
هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چین پلانی راگرتنی زیادبوونی ژماره‌ی مسوڵمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داناوه و به‌پێی پێوه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن مسوڵمانانی ئیگۆر رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌ته‌وه.
حكومه‌تی چین چه‌ند رێوشوێنێكی دژی مسوڵمانان گرتوه‌ته‌به‌ر وه‌كو رێگری له منداڵ خستنه‌وه، په‌روه‌رده، خوێندن، نوێژكردن و ئاینداریی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌مپی زۆره‌ملێی بۆ موسڵمانان كه تێیدا به خراپترین شێوه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی مسوڵمانانی تێدا ده‌درێن.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌ی دانیشتوانی شینگ یانگ به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه، تێكڕای گه‌شه‌كردنی دانیشتوان له ناوچه‌كانی ئیگۆر له‌نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2018 له سه‌دا 84 كه‌میكردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە