27/09/2020
353 جار خوێنراوەتەوە
خۆپیشاندانی مامۆستایان له قه‌زاكانی كه‌لارو رانییه‌و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌چوو
په‌یام
جگه‌له سه‌نته‌ری پارێزگاكان، له هه‌ریه‌كه له قه‌زای رانییه، ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان به‌ڕێوه‌چوو، مامۆستایان له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست سیاسه‌تی چه‌وتی حكوومه‌ته‌وه هیلاكن به‌و پێیه‌ی ئه‌وه‌نده بیریان لای ناره‌زایی ده‌ربڕینه به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مانه‌ی به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت ئه‌وه‌نده بیریان لای پرۆسه‌ی خوێندن نیه.
مامۆستایان داواكارییه‌كانیان ته‌نیا له دابینكردنی مووچه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو داواده‌كه‌ن حكوومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام درێت.
جگه‌له‌وه‌ش بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان راگه‌یاندووه و ده‌ڵێن تا ئه‌وكاته‌ی حكوومه‌ت مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا و بێ ڵێبڕین دابه‌ش نه‌كات ناچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە