26/09/2020
802 جار خوێنراوەتەوە
پێشئه‌وه‌ی بانگهێشتبكرێت مه‌سرور بارزانی داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان دەکات
په‌یام
له ئێستادا 23 واژۆی په‌رله‌مانتاران كۆكراوه‌ته‌وه بۆ پرساندنی هه‌ریه‌ك له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام پێشئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بانگهێشتی مه‌سرور بارزانی بكات بۆ پرساندنی، ناوبراو خۆی داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، وتارێک پێشکەش دەکات.
بەپێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە